Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:41

سوریا.. لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار مەدەنی کوژراون

لەنێویاندا 218 منداڵ و 113 ئافره‌ت هەن
کوردستان TV
100%

 

تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری قوربانییانی شەڕ و بۆردومانەکانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارەکان تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ زیاتر لە هەزار مەدەنی لە پێکدادانەکاندا کوژراون.


تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ نوێترین راپۆرتی لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، هەزار و شەش مەدەنی لە پێکدادانەکەدا کوژراون، لەنێویاندا 218 منداڵ و 113 ئافره‌ت هەبوون.

تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە 298 مەدەنی کە 64 منداڵ و 24ئافره‌تیان لەنێودابووە لەلایەن سوپای بەشار ئەسەد و میلیشیا ئێرانییەکانەوە کوژراون.

هەروەها باسی لەوەیش کردووەوە کە 205 مەدەنی دیکە کە 62 منداڵ و48 ئافره‌تیان لەنێودابووە لە ئاکامی بۆردومانەکانی رووسیادا کوژراون.

هەروه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن له‌لایه‌ن یەپەگە/پەکەکە 34 كه‌س كوژراوه‌ و له‌لایه‌ن رێكخرا و ی داعشیش حەوت مەدەنی كوژراوه‌

26 مەدەنی دیکەیش کە دوو منداڵ و دوو ئافره‌تیان لەنێودابووە لەلایەن گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی چەکدارەوە، کوژراون.

هەر لەو ماوەیەدا، 436 مەدەنی کە 81 منداڵ و 38 ئافره‌تیان لەنێودا بووە لەلایەن هێزەکانی دیکەوە کوژراون.

لەنێو کوژراوەکاندا، سێ راگەیاندنکار و 12 کارمەندی تەندروستیی و هێزەکانی بەرگریی شارستانیی هەن.

هەر لە میانی ئەو شەش مانگەدا، 71 کەس لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.