له‌ باشووری سامه‌را داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

له‌ باشووری سامه‌را داعش هێرشیان كرده‌ سه‌رحه‌شدی شه‌عبی

تیرۆریستانی داعش دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه‌ نیوز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق گواستویه‌تییه‌وه‌، كه‌ تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌ی ته‌ل زه‌هه‌ب له‌ شاره‌دێی یه‌سرب-ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی به‌له‌د، له‌ باشووری سامه‌را، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هێزێكی لیوای 41ی سه‌ربه‌حه‌شدی شه‌عبی و پێكدادانی چه‌كداری له‌نێو هه‌ردوولادا روویداوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ رونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌پێكدادانه‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار