تەقینەوەیەك لە وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی روویدا

لە رۆژانی رابردوو چەندین تەقینەوەی تر لە دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمی روویداوە

ئەمڕۆ تەقینەوەیەكی بەهێز لە وێستگەی (( مدحج ئەهواز )) بۆ بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە نزیك ناوچەی زەرقان لە هەرێمی ئەهواز باشووری رۆژئاوای ئێران روویدا ، كە ئەوە دوای چەند رۆژێك دێت لە تەقینەوەی دامەزراوەیەكی ئەتۆمی .

ناوچەی زەرقان وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبایە و بنكەی نهێنی بەرهەمهێنانی ئەتۆمییە ، ئەو تەقینەوەیە نوێترین تەقینەوەیە دوای زنجیرەیەك تەقینەوە لە رۆژانی رابردوودا كە ژمارەیەك دامەزراوەی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران هەژاند

 

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی