ئه‌مرۆ له‌ عێراق 2334 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون و 106یش گیانیان له‌ده‌ستدا

کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 58 هەزار و 354 کەس

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 334 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 334 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 477 کەسیش چاکبووەتەوە، 106 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 58 هەزار و 354 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 31 هەزار و 77 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 368 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.