ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ فه‌رمانبه‌ران ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوكرده‌وه‌

دكتۆر جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینەوە.

ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته‌ راگه‌یاندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی موچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت، و تا 15 -7-2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە وده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت.

د. جوتیار عادل

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان