ڤیدیۆ.. یه‌كه‌مین هوتێلی به‌ ئاڵتون رووپۆشكراو له‌جیهاندا كرایه‌وه‌

ماوه‌ی دروستكردنه‌كه‌ی 11 ساڵی خایاندووه‌و خه‌رجی شه‌وێكی 1000 دۆلاره‌

 

كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ته‌واوی جیهاندا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، له‌ وڵاتی ڤیه‌تنام-یش هوتێلێكی رووپۆشكراو به‌ئاڵتونی عه‌یار 24 له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كرایه‌وه‌،كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین هوتێلی جیهان له‌م شێوه‌یه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سكای نیوز، راگه‌یاندووه‌، مانه‌وه‌ی شه‌وێك له‌ هوتێله‌كه‌ كه‌ ناوی ( دۆڵسی جۆڵدن هانوی)ه‌، 1000 دۆلاره‌.

وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ئاڵتون رووپۆشكراوه‌، هوتێله‌كه‌ شوێنێكی نایابی هه‌یه‌و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌ی جیانغ فو له‌ ناوچه‌ی باده‌نه‌ له‌ هانوی پایته‌ختی ڤیه‌تنام.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار