سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی سووكایه‌تی به‌مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب و دڵداری شاعیركرد تۆماركرا

له‌لایه‌ن قائمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  له‌جێگرایه‌تی داواكاری گشتی كۆیه‌ له‌لایه‌ن قائمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه‌، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كه‌سێك به‌ناوی(عبدالحمید) كه‌ خۆی به‌(كوڕی پاك) ناساندبوو،تۆماركرا .

شایانی باسه‌ ئه‌و كه‌سه‌ وه‌ك بانگخوازی ئیسلامی له‌ڤیدۆیه‌ك كه‌له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ و سووكایه‌تی به‌مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب و دڵداری شاعیری ده‌كات.

بۆیه ‌پاڵپشت به‌ناڕه‌زایی و داواكاری چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شاری كۆیه‌، ئه‌مڕۆ مامۆستا یوسف قائمقامی قه‌زای كۆیه‌، سكاڵاكه‌ی له‌داواكاری گشتی كۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و  كه‌سه‌ تۆماركرد.