وتەبێژی تەندروستی سلێمانی كۆرۆنای تێپەڕاند
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردهوه، خۆشبەختانە دوای 14 ڕۆژ كەرەنتینە و وەرگرتنی چارەسەر و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان، كەمێك پێش ئێستا ئەنجامی پشكنینەكەم نێگەتیڤ بوو، واتە كۆرۆنام تێپەڕاند.
سوپاس بۆخوا و سوپاس بۆهەمووان کۆرۆنام تێپەراند
هاووڵاتیانی خۆشەویست پاش 14 رۆژ کەرەنتینە و وەرگرتنی چارەسەرو جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان، کەمێک پێش ئێستا ئەنجامی پشکنینەکەم نێگەتیڤ بوو، واتە کۆرۆنام تێپەراند، پێم خۆشە لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنە سیاسی و حزبی و حکومیانە بکەم بۆ هەواڵ پرسینتان گەورەتان کردم و گەرموگورترتان کردم لەخزمەتکردن.
لەم چەند خاڵەدا پەیامێک بدەم بە هاووڵاتیان وەک چاک بووەوەیەکی کۆرۆنا :
1. زۆرینەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا بێ نیشانەن یا نیشانەی مام ناوەندیان هەیە وەک من.
2. ئەو زۆرینەیەی وەک منن تەنها بە وەرگرتنی چارەسەری زۆر سادە، ئیسراحەتکردن، خۆ کەرەنتینەکردن، خواردنی میوە و خواردنەوەی ئاو، وە دورکەوتنەوە لە دڵە راوکێ و جێبەجێکردنی رێنمای پزیشکان سەردەکەون بەسەر کۆرۆنادا وەک بەندە.
لە کۆتای هیوام لەشساغی و تەندروستیەکی باشە بۆ هەموو لایەک، وە هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ هەموان دەخوازم تەنها پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان بین بەکەمترین زیان کۆرۆنا تێ دەپەرێنین.
د.یاد نەقشبەندی
وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی