به‌ ڤیدیۆ.. تووتییه‌ك  كارێكی ئه‌سته‌م و سه‌یر ده‌كات

له‌ رێگه‌ی  ئامێری موزیك

  له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك دا  تووتییه‌ك كارێكی ناوازه‌ و سه‌رسوهێنه‌ر ئه‌نجام ده‌دات ،كاتێ گۆرانییه‌كی میللی  "جه‌ژنی له‌ دایك بوونت پیرۆز بێت " له‌ رێگه‌ی  ئامێری موزیك  ده‌ژێنێت.

له‌ گرته‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خاوه‌نی تووتییه‌ ده‌نكه‌  گوڵه‌ به‌رۆژه‌ ده‌دات به‌ تووتییه‌كه‌ ، ئه‌نجا داوای لێده‌كات گۆرانی "جه‌ژنی له‌ دایك بوونت پیرۆز بێت " ، بۆ بژێنێت ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی ده‌نكه‌ گوڵه‌ به‌رۆژه‌كه‌، زۆر به‌ جوانی كاره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات ، كه‌زۆر ێك له‌ مرۆڤه‌كان ناتوانن ئه‌م كاره‌ بكه‌ن.

دوای ژه‌نینی"جه‌ژنی له‌ دایك بوونت پیرۆز بێت " له‌لایه‌ن خاوه‌ن تووتییه‌كه‌ ، چپڵه‌یه‌كی قاییمی بۆ لێده‌دات ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ له‌ تۆره‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان پێشوازییه‌كی زۆری لێكراوه‌.