Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:59

ئه‌مرۆ به‌یانی ، هونەرمەندی ناسراوی میسری و عەرەب رەجا جەداوی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام به‌شداری چه‌ندین شانۆگه‌ری و فلیمی كردوه‌
کوردستان TV
100%

دوای مانەوەی زیاتر لە مانگ و نیوێک لە نەخۆشخانە هونەرمەندی ناسراوی میسری و عەرەب رەجا جەداوی ئەم بەیانییە بە نه‌خۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
 


 هونه‌رمه‌ند ره‌جا جەداوی کە تەمەنی ٨٢ ساڵ بوو، ماوەی مانگ و نیوێکە تووشی کۆرۆنا ببوەو لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیسماعیلیەی وڵاتەکەی، خەوێندرابوو.


رەجا جەداوی لە ساڵی ١٩٣٨ لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٥٨ بە شاجوانی میسر هەڵبژێردرا. سەرەتای کاری هونەری بە نمایشکردنی جلوبەرگ دەستی بە کار کردووە و دواتر بەشداریی سەدان دراما و شانۆ و فلمی کردووە،به‌ تایه‌به‌تی له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام به‌شداری چه‌ندین شانۆگه‌ری و فلیمی كردوه‌.
ktv

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.