له‌ ئێستاوه‌ قوتابیانى قۆناغى 12ى ئامادەیى ده‌توانن هۆڵ و شوێنى تاقیكردنه‌وه‌یان بزانن

له‌ هه‌موو پارێزگا و قه‌زاو ناحیه‌كان

به‌ مه‌به‌ستى ئاسانكارى به‌رێوه‌به‌راتى گشتى ئه‌زموونه‌كانى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئاگادارنامه‌یه‌كدا سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابیانه‌ى بۆئه‌م ساڵ مافى به‌شداریان له‌ ئه‌زموونه‌كانى پۆلى دووازده‌ى ئاماده‌یى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیه‌وه‌ هه‌یه‌ ، ده‌توانن له‌ ئێستاوه‌ هۆڵ و شوێنى دانیشتنى ئه‌نجامدانى تاقىیكردنه‌وه‌كانى خۆیان بزانن.

ئه‌مه‌ش ده‌قى ئاگادارنامه‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌راتى گشتى ئه‌زموونه‌كانه‌

ئاگادارى  سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى  12ى ئامادەیى  بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکانەى خوارەوە  بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى  تاقیکردنەوەکانیان بزانن، بۆیە داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى ئەزموونە گشتییەکان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان

     راگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە - ب.گ.ئەزمونەکان

١-پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى (پەروەردەى گشتى هەولێر)
https://drive.google.com/drive/folders/1Ol_6RauuujdDzA88l4NRi_ZiBPeTHV9J?usp=sharing
٢-پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى (پەروەردەى گشتى سلێمانى)
https://drive.google.com/drive/folders/1k_z3Ig_DSZXAnSQh3IoxQG-f5cFwIl4m?usp=sharing
٣-پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى (پەروەردەى گشتى دهۆک)
https://drive.google.com/drive/folders/1kVa8Eikv0UTYIw8rsVPOrQcRVDIeu15n?usp=sharing
٤-پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى (پەروەردەى گشتى هەڵەبجە)
https://drive.google.com/drive/folders/1Ex5uL65CvgRHbJAacEABx70C1o7T8nbg?usp=sharing
٥-پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى (پەروەردەى گشتى گەرمیان)
https://drive.google.com/drive/folders/1iPsPBCmW4iVvJrq-dAaHXzwrqwsmdujs?usp=sharing