جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق: پێشنیازكراوه‌ قوربانیانی كۆرۆنا به‌ شه‌هید هه‌ژمار بكرێن

له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی

حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، پێشنیازێكی نوێ له‌ په‌رله‌مان هاتووه‌ته‌ به‌ر باس‌ كه‌ داوا ده‌كرێت ئه‌و كارمه‌ند و پزیشكانه‌ى كه‌تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و دواتر به‌م په‌تایه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن  ناویان بخرێته‌ لیستی شه‌هیدان

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت له‌پێشنیازه‌كه‌دا داواكراوه‌  هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی شه‌هیدان به‌و ‌كارمه‌ند و پزیشكان بدرێت.