كازمی فەرماندەی تیپی یەكی پۆلیسی ئیتیحادی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

ئەو ئەو فەرماندەیەیە بەرپرسی ئاسایشی ناوچەكانی شارع فەلەستین و زەیونە بوو

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاریدا بە لادانی  عەمید محەمەد قاسم فەهد فەرماندەی تیپی یەكی پۆلیسی ئیتیحادی لە پۆستەكەی دوور خستەوە

لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوەخۆ لە 6ی تەمووزی 2020 هاتووە كە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی فەرماندەی تیپی یەكی پۆلیسی ئیتیحادی لە پۆستەكەی .

ئەو فەرماندەیەی تیپی یەكی پۆلیسی ئیتیحادی بەرپرسی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكانی شارع فەلەستین و زەیونە بوو كە ئێوارەی دوێنێ لێكۆڵەرەوەی سیاسی و ئەمنی هیشام هاشمی تێیدا تیرۆركرا .

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی