وێنه‌.. ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق و خانه‌واده‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون

له‌ماڵه‌وه‌ خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه‌و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن

عیماد محه‌مه‌د،ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی عێراق و راهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق، تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ میدیای عێراق رایگه‌یاندووه‌،به‌ گوێره‌ی پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان، عیماد محه‌مه‌د و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌ماڵه‌وه‌ خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه‌و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

 

1112

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار