ڤیدیۆ.. بارسێلۆنا دێربى کەتەلۆنیای لە ئیسپانیۆڵ بردەوە

ئیسپانیۆڵ بە فەرمى بۆ خولى پلە دوو دابەزى

له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 35 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل له‌دێربی كه‌ته‌لۆنیا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 


بارسێلۆنا له‌یاریگای كامپ نۆ تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری ئیسپانیۆلی كرد و توانى براوه‌ى یارییه‌كه‌ بێت به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر 


گۆله‌كه‌ش له‌لایه‌ن یاریزان لویس سوارێزه‌وه‌ له‌خوله‌كى 56 ى تایمی دووه‌می یارییه‌كه‌ تۆماركرا


له‌یارییه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  فاتى لە بارسێلۆنا و پۆڵ لۆزانۆ لە ئیسپانیۆڵ  لە خولەکەکانى 50  و 53 دا کارتى سوریان وەرگرت.

بەم ئەنجامەش بارسێلۆنا به‌ 76 خاڵ له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا ده‌بیندرێت و به‌شێوه‌یه‌كى كاتى جیاوازی  نێوانى لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدى پێشەنگ بۆ خاڵێک کەمکردەوە، 

بریاره‌ رۆژى هه‌ینی ریال مه‌درید رووبه‌رووی  ئەلاڤێس ببێته‌وه‌

یانه‌ى  ئیسپانیۆڵیش بە فەرمى بۆ خولى پلە دوو دابەزى و بە 24 خاڵ لە پلەى بیستەم و کۆتاییدایە.