عێراق ڕێنمایی و ڕێکارەکانی تایبەت بە گەشتکردن بڵاوكرده‌وه‌

بەپێی چەند رێكارێكی ته‌ندروستی


وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەو ڕێکارانەی هەڵوەشاندەوە و بەپێی ئەو بڕیارە ڕێگە بە هەموو هاووڵاتییەک دەدرێت گەشت بکات بۆ ده‌ره‌وه‌، به‌مه‌رجی پشکنین و كه‌ره‌نتینه‌كردن.

لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ لە میدیا عێراقییەکان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕێنمایی و ڕێکارەکانی تایبەت بە گەشتکردنی هەڵوەشاندەوە کە ڕێگە بەگەشتکردن دەدات بەپێی چەند رێكارێكی ته‌ندروستی.

پشکنین بۆ سەرجەم شاند و وەفدەکان و ئەوانەی کە دێنە عێراق و پشکنینی خێرا بۆیان، ئەگەر هیچ نیشانەیەکیان نەبوو و ئەنجامی پشکنینەکەیان نێگەتیڤ بوو، رێگه‌یان پێ ده‌درێت بێنه‌ ژووره‌وه‌.

وەزارەتی تەندروستی ئاگادار دەکرێتەوە لەوەی چاودێری تەندروستییان بکات، ئەگەر هەرکەسێکیش نیشانەکەی تێدا دەرکەوت ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت بۆ چارەسەر.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ رێگه‌ ده‌درێت به‌ هاووڵاتیانی عێراق ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ مه‌رجێك له‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌یان كه‌ره‌نتین بكرێن و پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كاندا.