دوای ئه‌وه‌ی كلكداری نیۆ وایز له‌هه‌ولێر ده‌ركه‌وت سبه‌ی له‌ ئاسمانی ئیماراتیش ده‌رده‌كه‌وێ

له‌ ماوه‌ی نێوان 4500 تا 6800 ساڵ جارێك خولێك به‌ ده‌وری خۆردا ته‌واو ده‌كات

محه‌مه‌د شه‌وه‌كه‌ت عه‌وده‌ ،سه‌رۆكی سه‌نته‌ری گه‌ردوونناسی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه‌، سبه‌ی هه‌ینی له‌ناوه‌ڕاستی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی كلكداری نیۆ وایز،كاتژمێرێك و نیو به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی خۆر ده‌رده‌كه‌وێ و به‌چاو ده‌بیندرێت.

دوێنێیش ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن-ی فه‌له‌كناس له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندبوو، سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ریی پیسبوونی هه‌وایی و رووناكی له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر، به‌ڵام كلكداری (نیۆ وایز) له‌نێو كامێرادا ده‌ركه‌وت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردبوو كه‌ كلكداری C/2020 F3 (NEOWISE بۆ یه‌كه‌مجار له‌ رێگه‌ی (تلسكۆبی ئاسمانیی NEOWISE) له‌ 2020.3.27 دا دۆزرایه‌وه‌و له‌ ماوه‌ی نێوان 4500 تا 6800 ساڵ جارێك خولێك به‌ ده‌وری خۆردا ته‌واو ده‌كات و ئێستا زۆر له‌ خۆر نزیك كه‌وتۆته‌وه‌و له‌ 2020.7.23 ده‌گاته‌ نزیكترین خاڵ له‌گه‌ڵ زه‌وی و ماوه‌ی نێوانمان ئه‌وكاته‌ ده‌گاته‌ 103 ملیۆن كیلۆمه‌تر.