عێراق بەمەرج رێگە بە هاووڵاتیان دەدات گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بكەن

ئەو هاووڵاتیانەش دەگرێتەوە كە دەیانەوێت بۆ عێراق بگەڕێنەوە

لێژنەی باڵای تەندروستی نیشتیمانی لە عێراق بڕیاریدا ، بەمەرج رێگا بە هاووڵاتیان بدات گەشت بە دەرەوەی وڵات بكەن .

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لە لایەن ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرچووە ، رێگە بە هاووڵاتیانی عێراق دەدرێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بكەن بەڵام بە مەرجێك بەڵێننامە پڕ بكەنەوە لە كاتی گەرانەوەی پشكنینی بۆ ئەنجام بدرێت لە دەروازە سنوورییەكان و ماوەی 14 رۆژ دواتر لە ماڵەكەی كەرەنتین بكرێت .

ئەو بەڵگەنامەیە ئەو هاووڵاتیانەش دەگرێتەوە كە دەیانەوێت بۆ عێراق بگەڕێنەوە .

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی