Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:20

یه‌که‌م په‌رله‌مانتاری عێراقی به‌هۆی کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

پەرلەمانتارەكە تەمەنی 46 ساڵ و دایكی چوار منداڵه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی غەیدا كەمبەش پەرلەمانتاری عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.


كەمبەش كە لەسەر پارێزگای دیالە پەرلەمانتار بوو، ماوەی دوو هەفتە بوو بە هۆی تووشبوونی بە پەتای كۆرۆناوە چارەسەری وەردەگرت و ئەمڕۆ بە هۆی خراپتربوونی دۆخی تەندروستییەوە گیانی لەدەست دا.


پەرلەمانتارەكە تەمەنی 46 ساڵ و دایكی چوار منداڵه‌، هەڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بوو له‌ په‌یوه‌ندییە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.


جێی باسە ماوەی چەند هەفتەیەكە پەتای كۆرۆنا لە عێراق بە شێوەیەكی چڕ بڵاو بووەتەوە و رۆژانە زیاتر لە هەزار تووشبووی نوێ تۆمار دەكرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.