وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌رسێ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجادانى ئه‌زموونه‌كانى كۆتایى ساڵ

له‌ نووسراوێكی فه‌رمیدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان كراوه‌، تیایدا داوا ده‌كات هێزه‌كانی پۆلیس كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن به‌ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ پۆله‌ كۆتاكان.

1