گه‌نجێكی 19 ساڵان له‌ به‌نداوی خاسه چای خنكا

له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا سێ كه‌س له‌ سنووری كه‌ركوك له‌ كاتی مه‌له‌كردندا خنكاون

له‌ به‌نداوی خاسه‌چای له‌ كۆچه‌ك، گه‌نجێك له‌ كاتی مه‌له‌كردندا خنكا و پاشان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی غه‌واسی كه‌ركوكه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركوك كرا.

له‌ باره‌ی خنكانی گه‌نجه‌كه‌وه‌ عه‌قید مان غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی كه‌ركوك به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تێكی خنكان له‌ به‌نداوی خاسه‌ چای كه‌ركوك، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و پاش گه‌رانێكی ورد توانرا ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ئاودا بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ریبهێنن.

ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه‌ ناوی (ئا،م،ئا) یه‌و ته‌مه‌نی 19 ساڵانه‌ و قوتابی كۆلێژی یاسایه‌ له‌ زانكۆی قه‌ڵه‌م له‌ كه‌ركوك..

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌وه‌ سێیه‌م حاڵه‌تی مردنه‌ به‌هۆی خنكانه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌ سنووری كه‌ركوك.

1