ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران

بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانیان نه‌كه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌به‌یانییه‌وه‌ تاوه‌كو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی باره‌گای به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه‌ سه‌ردانیان نه‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆرانه‌..

ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٢ / ٧ / ٢٠٢٠ تاكو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی ١٩/ ٧ / ٢٠٢٠ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران نه‌كه‌ن.

چونكه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ رایكردن و ڕواندنی مامه‌ڵه‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان راده‌گیرێت به‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی باره‌گای به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بۆ باڵه‌خانه‌ی (بینای) نوێی ، وه‌ك ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی مۆله‌ت ، پشكنینی ئۆتومبێل ، هتد... 

بۆیه‌ داوا له‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كاری مامه‌ڵه‌ی نوێكردنه‌وه‌ و ده‌رهێنانی مۆله‌ت ، پشكنینی ئۆتومبێل ، تاقیكردنه‌وه‌ی میكانیك ـ ترای ره‌مپه‌ ، گه‌راج ، ناوشار ـ خولی وانه‌ گوتنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت یان هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی تریان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران به‌ سه‌رجه‌م به‌ش و هۆبه‌كان هه‌یه‌ له‌ به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ / ٧/ ۲۰۲۰ تاكو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ١٩ / ٧ / ۲۰۲۰ به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان راده‌گیرێت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك، بۆیه‌ له‌ماوه‌ی دیاركراو سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان نه‌كه‌ن .