ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ چیای كه‌لاتی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بجیل كه‌وته‌وه‌

تا ئێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌

شه‌وى رابردوو 10/7/2020ئاگر له‌ چیای كه‌لاتی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بجیل له‌ قه‌زای ئاكرێ كه‌وته‌وه‌ وتا ئێستاش ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ .

له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕه‌نجبه‌ر ئاكره‌یی، په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین:سه‌ر له‌ ئێواه‌رى هه‌ینى  به‌هۆكارێكی نادیار ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ چیای كه‌لاتی سه‌ر به‌ناحیه‌ی بجیل كه‌وتۆته‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ناحیه‌ی بجیل و گه‌نجه‌كانی گوندی كه‌لاتی سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.

گوتیشی: خۆشبه‌ختانه‌ تا ئێستا  زیانه‌كان ته‌نیا ماددین و زه‌ره‌ری گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه‌  دارو دارستانی چیاكه‌ و پوش و په‌ڵاشی خه‌ڵكی گونده‌كه‌ سووتاوه‌.