سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى غه‌یدا كه‌مبه‌ش ده‌كات

ئه‌مڕۆ به‌هۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوه‌ گيانى له‌ ده‌ستدا

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی غه‌یدا كه‌مبه‌ش په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌: 

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خوالێخۆشبوو د. غه‌یدا كه‌مبه‌ش و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆى نه‌خۆشیى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ گیانى له‌ ده‌ست دا.

هاوبه‌شى خه‌میانم و له‌ خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر میهره‌بانیى خۆى، سه‌بوورى و دڵنه‌واییش به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 10/7/2020