پۆلیسی هه‌ولێر به‌ تۆمه‌تی دزیكردن تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد

سواڵیش به‌ شه‌ش منداڵ ده‌كات

پۆلیسی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌ ، تیمه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، دوای به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، له‌ گه‌ڕه‌كی مامزاوه‌، تۆمه‌تبارێكیان به‌ ناوی (ع.ز.ئ) به‌ تۆمه‌تی دزیكردن له‌ دوكانێك ده‌ستگیر كرد.

پۆلیس روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تباری ناوبراو، خه‌ڵكی سووریایه‌ و سواڵ به‌ شه‌ش منداڵ ده‌كات و دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یداو به‌پێی مادده‌ (446) له‌ یاسای سزادان، به‌ند كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.