له‌پارێزگاى حه‌ڵه‌ب ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

4 هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری ئەلباب لە دەورەبەری حەلەبی باكووری رۆژهەڵات 4 هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون .

ئاژانسی هەواڵی سانای سوری بڵاویكردەوە كە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك بازاڕی قاچاخی سووتەمەنییەكان  لە شاری ئەلباب تەقییەوە كە چەند گروپێك لەو ناوچانە بوونیان هەیە  .

بەپێی سەرچاوەكە لەئەنجامی تەقینەوەكەدا 4 هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون و زیانی ماددیش بە هەندێ خانووبەرە كەوتن .

 

 

سوهێل تاهیر ....... كوردستان تیڤی