ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان، سه‌ره‌خۆشی له "مه‌هدى حه‌سه‌ن" ده‌كات

جەلال حەسەن برای هاوكارمان مەهدی حەسه‌ن کۆچی دوایی كرد

ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان، له‌ برۆسكه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ كارمه‌ندى ده‌زگا "مه‌هدى حه‌سه‌ن" ده‌كات، به‌ بۆنه‌ى کۆچی دوایی  براكه‌یه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى برۆسكه‌كه‌یه‌:-

 بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی جەلال حەسەن برای هاوكارمان مەهدی حەسه‌ن ڕادەگەیەنین، کە بەھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن، کۆچی دوایی کرد. پرسە و سەرەخۆشیی لەخۆمان و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و ھاوڕێیانی دەكەین، لە خوای گەورە داواکارین بەھەشتی بەرین دوا مەنزلگای بێت.

‎دەزگای سەتەلایتی كوردستان

٢٠٢٠/٧/١٢