ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر هه‌ڵدانی كۆلاره‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن

هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ نه‌بێ ده‌ستگیر ده‌كرێت

دوای بوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی مردن و برینداربوونی مندڵان و گه‌نجان،ده‌سه‌ڵاتدارانی قاهیره‌و ئه‌سه‌كه‌نده‌رییه‌ی میسر دروستكردن و هه‌ڵدانی كۆلاره‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌دوو رۆژی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتداران  ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ 1500 كۆلاره‌ له‌ قاهیره‌و 300 كۆلاره‌ش له‌ ئه‌سه‌كه‌ندره‌ییه‌ گرتووه‌.

بڕیاره‌كه‌ قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی میسر هۆشداری له‌مه‌ترسی ئه‌و كۆلارانه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ دابوو،چونكه‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كامیرا له‌سه‌ر ئه‌و كۆلارانه‌ داندراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
18,834,716
گیان له‌ده‌ستدان
707,158
چاکبوونەوە
12,024,636
تووشبووان
15,500
گیان له‌ده‌ستدان
586
چاکبوونەوە
9,551
تووشبووان
137,556
گیان له‌ده‌ستدان
5,094
چاکبوونەوە
98,442