پێشبینی بوومەلەرزەیەكی گەورە دەكرێت

بوومەلەرزەكانی دوێنێ سەرەتایەكن بۆ بوومەلەرزەیەكی گەورە

بەرێوەبەری گشتی بەڕێوەچوونی قەیرانەكان لە تارانی پایتەخت لە فەیروزكۆی نزیك تاران حاڵەتی ئامادەباشی و فریاكەوتنی راگەیاند ، دوای ئەوەی دوێنێ یەكشەممە زنجیرەیەك بوومەلەرزە لەو ناوچەیە رویدا .

ئەوە زیاتر لە 7 جارە بوومەلەرزە ناوەندی فەیروزكۆ بگرێتەوە كە هێزەكەی گەیشتە 3،5 بە پێوانەی رێختەر .

مەنصور دەرەجاتی بەرێوەبەری گشتی قەیرانەكان لە تارانی پایتەخت ، روونیكردەوە كە ئەو بوومەلەرزانە سەرەتایەكن بۆ بوومەلەرزەیەكی گەورە ، ئومێد دەخوازیین روونەدات .

لەو چەند بوومەلەرزەیەی رابردوو كە دوێنێ روویاندا هیچ زیانێكی ئەتوتۆ نەبوە ، بەڵام خۆئامادەیی هەیە بۆ ئایندە و چەندین بڕیاری پێویست وەرگیراوە

 

 

 

 سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی