وه‌زیری ته‌ندروستی: دانانی ده‌مامك باشترین رێكاری خۆپارێزییه‌ له‌ كۆرۆنا

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رێژه‌ی مردن و چاكبوونه‌وه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا خرایه‌ڕوو


وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: زیاتر له‌ 95%ی خه‌رجیه‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2020-7-13 دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:  هه‌موومان به‌رپرسین له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌م تكایه‌ رێنمایه‌ ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن خۆتان بپارێزن تاوه‌كو دووربن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی  گوتیشی: كه‌رنتیه‌نكردن له‌ ماڵه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت.

وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: زیاتر له‌ 95%ی خه‌رجیه‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌.

گوتیشی: سه‌رجه‌م پشكینینی كۆرۆنا به‌ خۆرایی كراوه‌، سه‌دا 95 ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ ده‌بێت خۆپارێزی زیاتر بكرێت.

به‌رزنجی گوتیشی: تارده‌یه‌كی باش ژیانی هاووڵاتیان ئاسایی كرایته‌وه‌ ده‌بێت هاووڵاتیانیش خۆیان بپارێزن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد رێژه‌ی مردن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا (3.5%)ه‌

رایگه‌یاند: هەرچەندە ژمارەیەكی زۆری توشبووانی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، بەڵام رۆژانە بە سەدان حاڵەتی نوێ تۆماردەكرێت.

د. سامان بەرزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: دوو رێگەی زۆر گرنگ هه‌یه‌ بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە كۆرۆنا، یەكەم دووركەوتنەوە لەیەكترو هەبوونی ماوەیەكی گونجاو لەنێوان دوو كەس، رێگەی دووەمیش دانانی ده‌مامك باشترین رێكاری خۆپارێزییه‌ له‌ كۆرۆنا.

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا گوتی: خۆشبه‌ختانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووان چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زیاتر له‌ چوار هه‌زار حاڵه‌ت له‌ ژێر چاره‌سه‌رن.

لێرشه‌وه‌ داوا له‌ هاووڵایتان ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی كه‌ نیشانه‌كانیان تێدایه‌ یان گومان ده‌كرێت به‌ تووشبوونی یان به‌ركه‌وتووی به‌ تووشبوویه‌كی دیكه‌ تكایه‌ با روو له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن بۆ چاودێری كردن تێست كردن ئه‌گه‌ر تووشبووه‌ تاوه‌كو چاره‌سه‌ی بۆ بكرێت.