ئەمریكا : دوای 17 ساڵ یەكەم حالەتی لە سێدارەدان جێبەجێ دەكرێت

ئەمڕۆ دووشەممە سزای لە سێدارەدانةكة بە سەر ئەو تاوانبارە جێبەجێ بكرێت

دەسەڵاتی دادەوری لە ئەمریكا بۆیەكەم جار بڕیاری لە سێدارەدان دەردەكات دوای 17 ساڵ ، بەرامبەر بە بەندكراوێكی فیدراڵی .

دادگای پیاچوونەوە لە ویلایەتی ئیندیانای ئەمریكی دوێنێ بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵ كە تیایدا هاتبوو بە دواخستنی لە سێدارەدانی بەندكراو دانێێل لیویس كە سەر بە گروپێكی رەگەزپەرستە و ساڵی 1997 تۆمەتباركرابە كوشتنی خێزانێك كە لە 3 كەس پێك هاتبوون لە نێوانیاندا منداڵێكی تەمەن 8 ساڵی تیابوو .

بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەممە سزای لە سێدارەدان بە سەر ئەو تاوانبارە لە شاری تیرهۆت لە ویلایەتی ئیندیانا جێبەجێ بكرێت .

ئەو لە سێدارەدانە لە كاتی جێبەجێكردنیدا بە یەكەم حالەتی لە سێدارەدان دادەنرێت دوای 17 ساڵ .

 

 

 

 

سوهێل تاهیر ....... كوردستان تیڤی

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
18,834,716
گیان له‌ده‌ستدان
707,158
چاکبوونەوە
12,024,636
تووشبووان
15,500
گیان له‌ده‌ستدان
586
چاکبوونەوە
9,551
تووشبووان
137,556
گیان له‌ده‌ستدان
5,094
چاکبوونەوە
98,442