‌فارس عیسا: به‌غدا به‌بێ ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ كورد له‌ ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه‌ سه‌قامگیر نابێت

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم: جه‌وله‌ی نوێی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

 

فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌غدا به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كاتی سه‌ردانی وه‌فدی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیار نه‌كراوه،‌ به‌ڵام گفتوگۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

فارس عیسا  راشیده‌گه‌ێنێت ، لێكتێگەیشتن له‌ نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت هه‌یه‌، بۆیه‌ش گفتوگۆكان به‌رده‌وامییان پێ ده‌درێت و جه‌وله‌ی نوێی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، ده‌بێت هه‌ردوو حكوومه‌ت ڕێك بکه‌ون، چونكه‌ به‌بێ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد وه‌زعی به‌غدا له‌ ڕووی سیاسی و مالییه‌وه سه‌قامگیر نابێت‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ به‌ ڕوونی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی گوتوومانه‌ گفتوگۆكان و ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووره‌ هیچ شتێكی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور نابێت، له‌ گفتوگۆكان به‌شێك له‌ قسه‌كان ده‌ستوورین و به‌شێكیشیان ده‌ستووری نین، ئێمه‌ وه‌ك كورد به‌ بنه‌مای ده‌ستوور قسه ‌ده‌كه‌ین.