لە دهۆک 12 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە

تاکو ئێستا 208 کەس له پارێزگای دهۆک چاکبوونەتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی 12 تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

حه‌مزه‌ ره‌زیكى، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک ئاشكراى كرد، كه‌ ئەمڕۆ سێشەممە 12 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی چاکبوونەوە و نێردرانەوە ماڵەوە".

ئەوەشی خستە روو، تاکو ئێستا 208 کەس لەسەرتاسەری پارێزگای دهۆک لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و تەنها 83 تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون و چارەسەر وەردەگرن.