بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ سعوودیه‌ بڕیارێك له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ ده‌دات

وه‌زیری كاروباری ئیسلامی لقه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ناوچه‌كانی سعوودیه‌ راسپاردووه‌

ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ بڕیاریان داوه‌ كه‌ نابێت ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژنی قوربان، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، له‌شوێنه‌ واڵاكان ئه‌نجام بدرێت.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودیه‌،عه‌بدوله‌تیف بن عه‌بدولعه‌زیزئال شێخ،وه‌زیری كاروباری ئیسلامی، لقه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ناوچه‌كانی سعوودیه‌ راسپاردووه‌ كه‌ ته‌نها نوێژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ له‌و مزگه‌وتانه‌ بكرێت كه‌ ئاماده‌كراون و ناشبێت نوێژ له‌شوێنه‌ واڵاكان بكرێت،ئه‌مه‌ش وه‌ك ریۆشوێنی خۆپارێزی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، كه‌له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیاره‌كانه‌وه‌ ده‌رچووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار