ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك روویدا

له‌نزیك كولیژی یاسا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك روویداوه‌و نه‌زاندراوه‌ چۆن بووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك كولیژی یاسا له‌ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك روویداوه‌و تا ئێستاش نازاندرێ ته‌قینه‌وه‌كه‌ چۆن بووه‌.

شایانی باسه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ وورده‌كاری زیاتری ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ باس نه‌كردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار