Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 10:07

ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید بۆ 34 یەمین جار بوو بە پاڵەوانى لالیگا

له‌گه‌ڕی 37دا
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 37 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، شه‌وی رابردوو یانه‌ى ریال مه‌درید له‌یاریگای ئه‌لفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری ڤیاریاڵی كرد

له‌یارییه‌كه‌دا ریال مه‌درید توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤیاریال تۆمار بكات به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك و بۆ 34 یه‌مین له‌مێژوویدا نازناوی خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیای به‌ده‌ست هێنا 

دووگۆله‌كوى ریال مه‌درید له‌لایه‌ن یاریزان كه‌ریم بنزیما له‌خوله‌كه‌كانى 29 ، 77 تۆماركرا ، تاكه‌ گۆلی ڤیاریال یاریزان ڤیسنتى له‌خوله‌كى 83 تۆماری كرد 


 کۆرتواى گۆلپارێزی ریال مه‌دریدیش  بە باشترین یاریزانى یارییەکە دیاریکرا.

بەم ئه‌نجامه‌ش  ڕیاڵ مەدرید بە به‌ 86  خاڵ پلەى یەکەمى ڕیزبەندى خولەکەى بەدەستهێنا و بۆ 34یەمین جار لە مێژوویدا نازناوى لالیگای بەدەستهێنا، ڤیاڕیاڵیش لە پلەى پێنجەمدایە وبه‌ 57 خاڵ

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.