ڤیدیۆ.. له‌سه‌رێ كانیێ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌نزیك ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ر به‌توركیا ته‌قیوه‌ته‌وه‌

پێنج كوژراو 20 برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌

له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌نزیك ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ر به‌توركیا ،پێنج كوژراو 20 برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به‌ رووسیا ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 5 كه‌س كوژراون و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتۆته‌ 20 كه‌س.

هه‌روه‌ها په‌یامنێری رووسیا ئه‌لیۆم، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌نزیك ئه‌نجومه‌نێكی خۆجێی سه‌ر به‌ توركیا بووه‌.

هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵیی سوریا( سانا )له‌سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كانه‌وه‌ گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌لجۆزه‌ی سه‌ر به‌شاری سه‌رێ كانیێ له‌ باكووری حه‌سه‌كه‌ بووه‌و له‌ئاكامیشدا 5 هاووڵاتی كوژراون و وێرای كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی ماددییش به‌شوێنه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار