نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوی برێنت به‌ 43 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ ٤٣ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.


یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ ٤٣ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٤ دۆلار و ٧٧ سه‌نت و به‌ ٤٣ دۆلار و ٣١ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:١٠دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا ٠،١ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت و به‌ ٤٣ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌ ٤١ دۆلار و ٣ سه‌نت فرۆشرا.

دوێنێ ده‌رخسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی دۆلار بۆ ٩٤،٥٩ دابه‌زی و ئه‌مه‌ش كه‌ زۆرترین نزمبوونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی له‌ ٢٠١٨ه‌وه‌ بووه‌ هۆی زیادبوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌كارهێنه‌ره‌وه‌ و به‌مه‌ش نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ ژماره‌ی تووشبووان به‌و ڤایرۆسه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ١٥ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر به‌كارهێنانی نه‌وت له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كاندا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و ٤٤ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٦٣ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٢٣ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٦ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.