له‌ گوندێكی ئیتالیا دوای هه‌شت ساڵ له‌ چاوه‌روانی  منداڵێك له‌دایك بوو

ناویان ناوه‌" دینیس"

دانیشتووانی گوندێك له‌ وڵاتی ئیتاڵیا  دوای هه‌شت سالً له‌ چاوه‌روانی  ئاهه‌نگی له‌ دایك بوونی منداڵێكیان گێڕا.

گوندی "مورتیرون" ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی (لۆمبارردیا)ی ئیتالیا  كه‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاویه‌ ،له‌ هه‌مان كاتدا، بچووكترین گوندی ئیتالیایه‌ .

ژماره‌ی دانیشتووانانی ئه‌م گونده‌ پێش له‌ دایك بوونی ئه‌م منداڵه‌ (28) كه‌س بوون به‌ڵام له‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی ئه‌و منداڵه‌ ژماروی دانیشتوانانه‌ی گوند بوو( 29) كه‌س.

دوای هه‌شت ساڵ  له‌چاوه‌راونی منداڵێك له‌م گونده‌ له‌دایك بووه‌ و ناویان ناوه‌" دینیس".

گه‌وره‌ی گوند به‌رۆژنامه‌ی (گاردیان)ی راگه‌یاند: ئیستا ژماره‌ی گونده‌كه‌مان بوو به‌(29) كه‌س دایكی مناڵه‌كه‌ش زۆر دڵشاد به‌ خته‌وه‌ره‌،ئێمه‌ش ئاهه‌نگی خۆشیمان ، به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ ساز كرد.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
17,771,308
گیان له‌ده‌ستدان
683,266
چاکبوونەوە
11,167,839
تووشبووان
13,857
گیان له‌ده‌ستدان
541
چاکبوونەوە
9,083
تووشبووان
124,609
گیان له‌ده‌ستدان
4,741
چاکبوونەوە
87,434