تەقینەوەیەک لە سەرێ کانی رۆژئاوای کوردستان نزیكه‌ى 30 قوربانى لێكه‌وته‌وه

بەهۆیه‌وه‌ 8 كەس كوژران و 20ى تریش برینداربوون

 

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە سەرێكانی رۆژئاوای كوردستان، كە لەژێر دەستی چەكدارەكانی نزیك توركیا دایە، له‌ رێگه‌ى ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ روویداو بەهۆیەوە ژماره‌یه‌ك هاولاتى كوژران و برینداربوون.

میدیاكانی رۆژئاواى كوردستان بڵاویانكردەوە، كە تەقینەوەكە لە خۆرئاوای شاری سەرێ كانیی سەر سنووری توركیا روویداوه‌و بەهۆیه‌وه‌ 8 كەس كوژران و 20ى تریش برینداربوون.

 

تێزانین سەرێ کانی شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستانەو ئێستا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی تورکیا دایه‌و لە تشرینی یەکەمی رابردوودا تورکیا و هێزە نزیکەکانی لەگه‌ل ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشیانکردە سەر رۆژئاوای کوردستان و ئه‌و ناوچەیان کۆنترۆڵکرد.