رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بەپێویستی دەزانێ خەڵک لە یەکتر کۆنەبنەوە

له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا له‌ عێراق هۆشداری ده‌دات


رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: سەردانەکان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق زۆر زیاتر دەکات.

وائیل حەتاحت، سەرۆکی تیمی فریاگوزاریی رێکخراوەکە لە عێراق راگەیاندووە، عێراق تا ئێستا لە قۆناغی مەترسی دایە و ناتوانرێ پێشبینیی خراپترنەبوونی بارودۆخەکە، بکرێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئاستی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئاستی خۆپارێزی و گرتنەبەری رێککارە تەندروستییەکان پێوانە دەکرێ.

سەرۆکی تیمی فریاگوزاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، بەپێویستی دەزانێ خەڵک لە یەکتر کۆنەبنەوە و هۆشداریی داوە لەوەی سەردانەکان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق زۆر زیاتر دەکات.

تا ئێستا له‌ عێراق سه‌د و ده‌ هه‌زار و سیی و دوو كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زار و سێسه‌د و شه‌ست و دوو كه‌س مردوون.