له‌ عێراق 2553 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

1927 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە


وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاند: (1927) تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/7/2020،  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووی، له‌ شاره‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشته‌وه‌، 2553  حاڵه‌تی نوێ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند تا ئێستا رێژەی چاکبوونەوە (68.5٪)ە.

بەپێی ئامارەکە لەم ماوەیه‌دا (96) تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا  گیانیان لەدەستداوە.

له‌ ئێستادا ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتۆته‌ 112 هەزار و 585 کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە 77 هەزار و 144 کەس، هەروەها ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە گه‌یشتۆته‌ چوار هەزار و 458 نه‌خۆشی تووشبوو.