دوو بروسکەی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

بۆ خانه‌واده‌ی حەمەی حاجی ڕەشید موبڕەیی و حه‌پسه‌ محه‌مه‌د ئه‌مین مراد


له‌ دوو بروسكه‌دا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی حەمەی حاجی ڕەشید موبڕەیی و حه‌پسه‌ محه‌مه‌د ئه‌مین مراد ده‌کات.


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
 
خانەوادەی بەڕێزی حەمەی حاجی ڕەشید موبڕەیی

به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی دیار و تێکۆشەر و خێرخوازی سلێمانی و شارباژێڕ و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی و ئەندامی دەزگای باڵای ئەیلوول لە پارێزگای سلێمانی، کاک حەمەی حاجی ڕەشید موبڕەیی مان پێ گەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان  و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری‌ خه‌متانین.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی ئەو هەڤاڵەمان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و سەبرتان پێ ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

 


هه‌روه‌ها، باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حه‌پسه‌ محه‌مه‌د ئه‌مین مراد ده‌کات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی حه‌پسه‌ محه‌مه‌د ئه‌مین مراد،
به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو(حه‌پسه‌ محه‌مه‌د ئه‌مین مراد)مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
۲۷ـی ۷ـی ۲٠۲٠