هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی عێراقی (خه‌له‌ف زیدان)  به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا  كۆچی دواییكرد

به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی و ته‌له‌فزیۆنی كردوه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 27-7-2020 هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی عێراقی (خه‌له‌ف زیدان) ، به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌ شاری به‌غدا ، كۆچی دوایی كرد.

سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراقی رایگه‌یاند" هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی عێراقی (خه‌له‌ف زیدان) ، به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌ شاری به‌غدا ، كۆچی دوایی كرد ، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رخۆشی له‌ هونه‌رمه‌ندان خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین"

هونه‌رمه‌ند (خه‌له‌ف زیدان) به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی و ته‌له‌فزیۆنی كردوه‌ ،به‌ هونه‌رمه‌ندێكی كۆمێدی ناسراو بوو.

شایانی باسه‌ هه‌ر ئه‌مرۆش هونه‌رمه‌ند و شاعیری عێراق، (سه‌باح هیلالـی) كۆچی دواییكرد.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران