سووده‌ زێڕینه‌كانی خواردنی شۆفان بزانه‌

ده‌توانی هه‌ر سێ ژه‌م بخورێت به‌تایبه‌تی به‌یانیان

شۆفان یه‌كێكه‌ له‌و دانه‌وێڵه‌ فه‌رامۆشكراوانه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی ئێمه‌ كه‌ نرخی نازاندرێ من وه‌ك دكتۆرێكی سروشتی پێی ده‌ڵێم ئه‌ڵماس یان زێڕی سپی له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو سووده‌ گرنگانه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی كه‌ پێی نازانین به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌مڕۆی ئێمه‌ كه‌چه‌ندین كێشه‌ی وه‌ك قه‌ڵه‌وی و قه‌بزی و قۆڵۆن و شه‌كره‌و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و .... هی دیكه‌مان هه‌یه‌.

سووده‌ زێڕینه‌كانی شۆفان :-

 

1. ووزه‌ به‌خشێكی به‌سوودو بێ زیانه‌ كاربۆهیدراتی ئاڵۆزی ریشاڵیه‌ كه‌ هه‌ست به‌ تێری ده‌كه‌یت له‌كاتی خواردنی بۆیه‌ وه‌رزشوانه‌كان به‌رده‌وام ده‌یخۆن.

2. بۆ دابه‌زێنی كێش زۆر به‌سووده‌.

3. پارێزگاری له‌ گه‌ده‌ ده‌كات له‌ برین و ترشه‌ڵۆك و شێرپه‌نجه‌.

4. پارێزگاری ده‌كات له‌ نه‌خۆشی قۆڵۆن، هه‌روه‌ها خواردنێكی به‌سووده‌ بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی قۆڵۆن.

5. پارێزگاری له‌ قه‌بزبوون ده‌كات.

6. ئارام به‌خشه‌ بۆ كێشه‌كانی چۆك و جومگه‌كان و بڕبڕه‌ی پشت.

7. پارێزگاری ده‌كات له‌قه‌ڵه‌و بوون.

8. پارێزگاری ده‌كات له‌ تووشبوون به‌ شه‌كره‌، وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ باشه‌كان بۆ تووشبووان به‌شه‌كره‌.

9. پارێزگاری له‌ دڵ ده‌كات وه‌ك قه‌ڵغان وایه‌ بۆ دڵ، چونكه‌ كۆلیستڕۆڵ داده‌به‌زێنێ.

10. یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ ته‌واوه‌كان شه‌كری ئاڵۆزه‌و پڕۆتینی ڕووه‌كی و كه‌م چه‌وری وه‌ سه‌رچاوه‌ی چه‌ندین ڤیتامینی وه‌ك (B1 , B5) و كانزاكانی وه‌ك ئاسن و زینك و فسفۆر و مس و كالسیۆم و مه‌گنسیۆم.

11. بۆ حه‌ساسیه‌ به‌گشتی زۆر به‌سووده‌، وه‌ به‌تایبه‌تی خوڕشتی پێست به‌شێوه‌ی خواردن یان كردنی به‌ مه‌رهه‌م بۆ پێست.

12. خواردنێكی به‌سووده‌ بۆ ئافره‌تانی دووگیان.

13. خواردنێكی به‌هێزه‌ بۆمنداڵان له‌گه‌ڵ شیرو میوه‌ ئاماده‌ ده‌كرێ.

 

چۆنیه‌تی خواردنی:-

 

1. ده‌توانی هه‌ر سێ ژه‌م بخورێت به‌تایبه‌تی به‌یانیان.

2. تێكه‌ڵ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ماست و شیر.

3. شۆربای لێ دروست ده‌كرێ له‌گه‌ڵ گێزه‌رو به‌زالیا.

4. له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ی سه‌وزه‌و میوه‌ ده‌خورێت.

5. ده‌توانرێ بكرێته‌ سه‌رچاوه‌ی كاربۆهیدرات بۆ نه‌خۆشانی سلیاك نانی لێ دروست بكه‌ن.

 

زیانه‌كانی خواردنی شۆفان :-

 

1. ئه‌وانه‌ی حه‌ساسیه‌یان هه‌یه‌ به‌شۆفان.

2. ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی هه‌رس كردنیان هه‌یه‌.

 

د. به‌در قادر سورچی /  پسپۆر له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌ گیاده‌رمان

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
17,771,308
گیان له‌ده‌ستدان
683,266
چاکبوونەوە
11,167,839
تووشبووان
13,857
گیان له‌ده‌ستدان
541
چاکبوونەوە
9,083
تووشبووان
124,609
گیان له‌ده‌ستدان
4,741
چاکبوونەوە
87,434