له‌ هه‌رێمی كوردستان 368 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

11 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا  11 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 368 تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌، هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا 78 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19  ژمارە (١٥٦)

1. کەرەنتین:  (١٩٢ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٠٢٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٦ شوێنی جیاواز (٢٥٨ سلێمانی)، (٧٦٦ دهۆك).

2. پشکنین:  (٣٠٤٨ پشکنینی نوێ)
(١١١٧ هەولێر)، (٤٩١ سلێمانی، ١٦٥ گەرمیان)، (١٢١٥ دهۆك)، (٦٠ هەڵەبجە).

3. تووشبوو:  (٣٦٨ تووشبووی نوێ)
(٢٣٠ هەولێر)
(٥٠ سلێمانی، ٢٣ گەرمیان)
(٤٨ دهۆك)
(١٧ هەڵەبجە)

4. چاکبوون:  (٧٨ چاکبوون)
(٥٣ هەولێر)
(٦ گەرمیان)
(٥ دهۆك)
 (١٤ هەڵەبجە)

5. مردن:  (١١ مردن)
(٥ هەولێر)
(٤ سلێمانی، ٢ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ٢٠٨١٧ هاوڵاتی (١٩٧٩٣ دەرچوو)
پشکنین ٢٠٠٣٨٤ (٨٥٠٣٩ هەولێر، ٦٥٣٣٦ سلێمانی، ٤٨٠٠٧ دهۆك، ٢٠٠٢ هەلەبجە)
تووشبوون ١٣٦١٤ (٤١٣٣ هەولێر، ٨٤٩٥ سلێمانی، ٥١١ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ٨٩٧٤ (٢٨٤٥ هەولێر، ٥٣٨٣ سلێمانی، ٣٤٧ دهۆك،  ٣٩٩ هەڵەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٤١١٢ (١١٧٠ هەولێر، ٢٧١٠ سلێمانی، ١٦٤ دهۆك،  ٦٨ هەڵەبجە)
مردن ٥٢٨  (١١٨ هەولێر، ٤٠٢ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
 
   وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٣٠ تەمووز ٢٠٢٠