گروپێكى چه‌كدار مووچه‌ى مامۆستایانى قوتابخانه‌یه‌ك ده‌دزن

گروپێكى چه‌كدار مووچه‌ى مامۆستایانى قوتابخانه‌یه‌ك ده‌دزن

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى پارێزگاى میسان ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزى رایگه‌یاند:گروپێكى چه‌كدارى نه‌ناسراو هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر قوتابخانه‌ی( ئوم عمار) له‌ ناوه‌ندى پارێزگاى عه‌ماره‌ به‌ زه‌برى هێزى چه‌ك سه‌رجه‌م پاره‌ى مووچه‌ى مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانیان بردوه‌ و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ى رایگه‌یاندووه‌ دواى وونبوونى چه‌كداره‌كان پۆلیسى عه‌ماره‌ ده‌ورو پشتى قوتابخانه‌كه‌یان گرتووه‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداگه‌ران و لێكۆڵینه‌وه‌ .

شیاوى باسه‌ له‌ مانگى رابردوودا به‌هه‌مان شێوه‌و رێگه‌ هه‌ر له‌ پارێزگاى عه‌ماره‌ مووچه‌ى قوتابخانه‌ى شه‌تولعه‌رب دزرابوو