زیانه‌ مه‌ترسیداره‌كانی پاقلاوه‌، كه‌ تاكو ئێستا نه‌تزانیوه‌

ده‌بێته‌ ھۆی دابه‌زاندنی ئاستی به‌رگری له‌ش دژ به‌نه‌خۆشیه‌كان

بڕێكی زۆری شه‌كر تێده‌كرێت تاوه‌كو پاقلاوه‌كه‌ شیرین و به‌تام بێت، كه‌زیان به‌ته‌ندروستی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ،وه‌كو:

-به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌خوێنداو ئه‌گه‌ری توشبون بونه‌خۆشی شه‌كره‌ زیادتر ده‌كات  .

-ئه‌و بڕه‌ شه‌كره‌ زۆره‌ ده‌بێته‌ ھۆی داخوران و كلۆربوونی ددانه‌كان .

-ده‌بێته‌ ھۆی دروستبونی نه‌خۆشی قه‌ڵه‌وی .

- ده‌بێته‌ ھۆی دابه‌زاندنی ئاستی به‌رگری له‌ش دژ به‌نه‌خۆشیه‌كان .

- بڕێكی زۆری چه‌وری تێده‌كرێت له‌جۆری چه‌وری توند (ڕه‌ق) كه‌ئه‌میش كۆمه‌ڵێك زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ :

-به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی چه‌وری زیان به‌خشی خوێن و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی

جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و ڕه‌قبونی خوێنبه‌ره‌كان زیاتر ده‌كات .

-ئه‌م چه‌وریه‌ ده‌بێته‌ ھۆی دروستبونی قه‌ڵه‌وی و كێشی زیادی له‌ش .

ده‌بێته‌ ھۆی مانه‌وه‌ی بۆماوه‌یه‌كی زۆر تر له‌گه‌دده‌دا چونكه‌ چه‌وری به‌دره‌نگ ھه‌رس ده‌بێت ،ده‌بێته‌ ھۆی ناڕه‌حه‌تی وھیلاكی بۆ گه‌دده‌ .

- زۆر خوارنی شه‌كر ده‌بێته‌ ھۆی پیربوونی پێش وه‌خته‌ .

-زۆر خواردنی شه‌كر ده‌بێته‌ ھۆی لاوازی بینین .

- زۆر خواردنی شه‌كر ده‌بێته‌ ھۆی تێكچونی ھۆرمۆناته‌كانی له‌ش .

- زۆر خواردنی شه‌كر ئه‌گه‌ری توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات .

-خواردنی بڕێكی زۆر له‌شه‌كر كارده‌كاته‌ سه‌ر ھه‌ڵمژینی خوێیه‌ كانزاییه‌كان و ڤیتامینه‌كان ، وه‌ زۆر زیان گه‌یاندن به‌كالیسیۆمی

له‌ش ،كه‌كارده‌كاته‌ سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ ئێسقانی له‌ش پته‌و و به‌ھێز نه‌بێت و لاواز و فشه‌ڵ بێت وه‌ ددانه‌كانیش جوان دروست نه‌بێت یان زوو له‌ناو بچێت ،كه‌ مه‌ترسیدار تره‌ لای مناڵان .

ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ زۆر خواردنی شه‌كر ده‌بێته‌ ھۆی لاوازی بیرو ھۆش و نه‌مانی ته‌ركیز ،وه‌ ئه‌نجامدانی جوڵه‌ی زیاد ،به‌تایبه‌تی لای منداڵ

ھه‌ویره‌كه‌ی له‌ئاردی سفر دروستده‌كرێت ،كه‌ئه‌ویش ڕێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كر تێدایه‌و ماده‌ سود به‌خشه‌كانی ناو گه‌نمه‌كه‌ ی تیا نه‌ماوه‌ و، ده‌بێته‌ ھۆی دروستبونی قه‌بزی و به‌د ھه‌رسی  دروستبونی نه‌خۆشیه‌كانی ڕیخۆڵه‌ ،زۆر جار پاقلاوه‌كه‌ له‌ناو ڕۆندا زۆر سور ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ئه‌م سوره‌وه‌ بوونه‌ ده‌بێته‌ ھۆی ماندو كردنی گه‌دده‌ و به‌ئاسان ھه‌رس نه‌بوون و مه‌ترسی توشبونیش به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.  

- یه‌كێ له‌زیانه‌كانیشی ئه‌وه‌یه‌ كاتێك كه‌ پاقلاوه‌كه‌ ده‌خۆیت ھه‌ست به‌تێری ده‌كه‌یت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ھۆی ئه‌ چه‌وریه‌ زۆره‌ی كه‌تیایدایه‌،به‌ھۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ بێ به‌ش ده‌بیت له‌خواردنه‌ به‌سوده‌كانی تر وه‌ك  میوه‌ و سه‌وزه‌ و چه‌ره‌سات و ......ھتد

- ھۆیه‌كیشه‌ بۆ دروستبونی زیپكه‌ به‌تایبه‌تی لای ھه‌رزه‌كاران وگه‌نجان .

رێنمایی:

پێویسته‌ خۆمان له‌م نه‌خۆشی ھێنه‌ره‌(پاقلاوه‌) بپارێزین و نه‌یخۆین ،و خۆمان به‌دوور

بگرین له‌و به‌ڵایانه‌ی كه‌توشمان ده‌كه‌ن ،چونكه‌ زاناكان ھاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌پاقلاوه‌

خواردنێكی ناته‌ندروسته‌و بریتیه‌ له‌ خواردنی پارچه‌یه‌ك ژه‌ھر كه‌ده‌یكه‌ینه‌ ئه‌و له‌شه‌ جوانه‌مانه‌وه‌

وه‌رگێڕانی /م.ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان