له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 13 كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

243 تووشبووی نوێش تۆمار كراوه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٥٧) ی بڵاوكرده‌وه‌.

1. کەرەنتین: (١٦٩ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٠٧١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٥ شوێنی جیاواز (٢٥٨ سلێمانی)، (٨١٣ دهۆك).

2. پشکنین: (٢١٦٧ پشکنینی نوێ)

(٨٣٦ هەولێر)، (٣١١ سلێمانی)، (١٠٢٠ دهۆك).

3. تووشبوو: (٢٤٣ تووشبووی نوێ)

(١٩٥ هەولێر)

(٢٧ سلێمانی)

(٢١ دهۆك)

4. چاکبوون: (١٠٩ چاکبوون)

(٩٣ هەولێر)

(١٠ دهۆك)

(٦ هەڵەبجە)

5. مردن: (١٣ مردن)

(٤ هەولێر)

(٦ سلێمانی، ٣ گەرمیان)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ٢٠٩٨٦ هاوڵاتی (١٩٩١٥ دەرچوو)

پشکنین ٢٠٢٥٥١ (٨٥٨٧٥ هەولێر، ٦٥٦٤٧ سلێمانی، ٤٩٠٢٧ دهۆك، ٢٠٠٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٣٨٥٧ (٤٣٢٨ هەولێر، ٨٥٢٢ سلێمانی، ٥٣٢ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ٩٠٨٣ (٢٩٣٨ هەولێر، ٥٣٨٣ سلێمانی، ٣٥٧ دهۆك، ٤٠٥ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٢٣٣ (١٢٦٨ هەولێر، ٢٧٢٨ سلێمانی، ١٧٥ دهۆك، ٦٢ هەڵەبجە)

مردن ٥٤١ (١٢٢ هەولێر، ٤١١ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٣١ تەمووز ٢٠٢٠