سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ عه‌لی خان تاهیرخان سمكۆ ده‌كات

خۆم به‌ ھاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم

سه‌رۆك بارزانی له‌ برووسكه‌یه‌كی ماته‌مینیدا سه‌ره‌خۆشی له‌ عه‌لی خان تاهیرخان سمكۆ ده‌كات و ده‌ڵێت: خۆم به‌ ھاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌ ..

به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان

به‌ڕێز: كاك عه‌لی خان تاهیرخان سمایل ئاغا (سمكۆ)

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك عه‌بدوڵڵای براتانـمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و ته‌واوی خانه‌واده‌ و خزم و ئاشنایانتان ده‌كه‌م و خۆم به‌ ھاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.

‌له‌‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم گیانی كاك عه‌بدوڵڵا بخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و ئۆقره‌یی و ئارامییش به‌ھه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت .

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

مسعود بارزانی

١ـی٨ـی٢٠٢٠